شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی بواری هه‌ڵبژاردن: هه‌وڵ ده‌درێت ئاڵوگۆڕی ده‌نگه‌كانی كاندیدانی هه‌ڵبژاردن بكرێت
وێستگه‌نیوز –
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی بواری داتاكان و هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌درێت ئاڵوگۆڕی ده‌نگه‌كانی كاندیدانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، داواكاریشه هه‌موو كاندیده‌كان دژی ئه‌و هه‌وڵانه بوه‌ستنه‌وه".
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی بواری داتاكان و هه‌ڵبژاردن له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز باسی له‌وه كرد كه "كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئێستادا كه ئه‌نجامه به‌راییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، لیستی ده‌نگدانی كاندیده‌كان بڵاوناكاته‌وه نایداته كاندیده‌كان، ئه‌وه‌ش گومانی لای زۆرێك له كاندیده‌كان نه‌ك قه‌واره‌كان دروست كردووه به‌وه‌ی ده‌ستكاری و عه‌یاری ده‌نگه‌كانیان ده‌كرێت به پلانی پێشوه‌خته و ئاڵوگۆڕی ده‌نگیان بۆ ده‌كرێ له‌كاندیدێك بۆ كاندیدێكی دیكه‌ی هه‌مان لیست نه‌ك لیستێكی تر".
ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه ده‌ڵێت: "یه‌كێك له گرفته‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌كه و (عد وفرز الأصوات) كاندید هه‌یه ده‌نگی كه‌م هێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵپشته حیزبیه‌كه‌ی به‌هێزه ده‌نگه‌كه‌ی بۆ به‌رزده‌كه‌نه‌وه و ده‌یكه‌ن به‌یه‌ده‌گی لیست و قائیمه‌كان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌م هه‌وڵه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتردا سه‌ری گرتووه، هه‌وڵێكه له‌گه‌ڵ هیچ به‌ها و پرنسیپێك ناگونجێ و دژی مافه‌كانی هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتنه".
شیكه‌ره‌وه‌كه راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا ئه‌و هه‌وڵه هه‌یه و ده‌بێت هه‌موو كاندیده‌كان پێكه‌وه به‌یه‌ك ده‌نگ دژی ئه‌و هه‌وڵانه بوه‌ستنه‌وه و فشار بكه‌نه سه‌ر كۆمسیۆن و ئه‌و جۆره هه‌وڵه شكست بهێنێت".
PM:02:01:12/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت