غالب محه‌مه‌د و د.رێبوار كه‌ریم له ره‌وتی هه‌ڵوێست كورسی خۆیان مسۆگه‌ر كرد
وێستگه‌نیوز –
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی كه یه‌كه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، له بازنه‌ی سلێمانی دوو كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له بازنه‌ی سلێمانی دوو كورسی مسۆگه‌ر كردووه و پێده‌چێت كورسی سێیه‌میش مسۆگه‌ر بكات.
وه‌ك ئه‌وه‌ی وێستگه‌نیوز به‌دواداچوونی بۆ كردووه، هه‌ریه‌ك له غالب محه‌مه‌د و د.رێبوار كه‌ریم مه‌حمود متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی ره‌وته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و كورسیی خۆیان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مسۆگه‌ر كردووه.
غالب محه‌مه‌د و د.رێبوار كه‌ریم مه‌حمود پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بوون و ئه‌زموونیان له‌وباره‌وه هه‌یه.
PM:11:02:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت