لێژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان: دوور بكه‌ونه‌وه له ته‌قه‌كردن و سه‌ركێشی هاتوچۆ
وێستگه‌نیوز –
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له هاوڵاتیان ده‌كات دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه له ته‌قه‌كردن و سه‌ركێشی هاتوچۆ.
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پیرۆزبایی له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین كه توانیان ئازادانه موماره‌سه‌ی مافی سیاسی خۆیان له ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری خۆیان بكه‌ن و ئه‌زموونێكی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه‌كو یه‌كێك له پایه‌كانی دیموكراسی، سه‌ربخه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌رێم هاتووه كه "ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی به‌رگری شارستانی، پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌كه‌ین كه ماندوونه‌ناسانه پارێزگاریان له كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردن و بنكه‌كانی ده‌نگدان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به ده‌نگده‌ر و كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن و چاودێره‌كان كرد و له سایه‌ی شه‌ونخونی ئه‌وان و به‌هێزی ئیراده‌ی خه‌ڵك، توانرا ئه‌و ئه‌زموونه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكرێت".
هاوكات لیژنه‌كه سوپاسی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن و چاودێرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و نوێنه‌رانی كیانه سیاسییه‌كان ده‌كات كه پێكه‌وه زه‌مینه‌ی به ئازادی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خوله‌ی هه‌ڵبژاردنیان ئاماده‌كرد و به‌ڕێوه برد.
PM:06:14:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت