وته‌بێژی پارتی: پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ر له هه‌ڵبژاردن وه‌كو دوای هه‌ڵبژاردن نابێت
وێستگه‌نیوز –
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان خه‌ڵكێك بنێرنه په‌رله‌مانی عێراق بتوانن نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ن و پارێزگاری له مافه‌كانیان بكه‌ن.
*په‌یامی ئێمه بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌شداریكردنه له ده‌نگدان، ئه‌مه هه‌م ئه‌ركه و هه‌م مافه و ده‌بێت كێشه‌كانمان له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
*ده‌بێت كێشه‌كانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستورو و یاساكان چاره‌سه‌ر بكرێت بۆیه پێویسته كاندیدی به‌هێز بچێته به‌غدا.
*ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێم به‌ر له هه‌ڵبژاردن پێكهاتبا و نه‌گه‌یشتبوایه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
*پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ر له هه‌ڵبژاردن وه‌كو دوای هه‌ڵبژاردن نابێت.
AM:09:37:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت