مەسرور بارزانی بۆ هاوڵاتییان: هیوادارم خەڵكێکی دڵسۆز بنێرنە پەرلەمانی عێراق


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدانی لە بنکەیەکی تایبەت لە پیرمام بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند:


ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی گرنگە.

هیوادارم هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام بەڕێوەبچێت.

هیوادارم هاوڵاتییان بە ئازادی دەنگ بدەن.

داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بێن دەنگ بدەن.

هیوادارم خەڵكێکی دڵسۆز بنێرنە پەرلەمان بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی هاوڵاتییان بکەن.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد.


AM:08:22:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو