پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2025 به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هه‌زار و 773 كه‌سه.
لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە و دابەشبوون بەسەر هەزار و 312 بنکەی دەنگدان لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، پێنج هەزار 599 وێستگەی دەنگدانیش هەیە.
ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانیش له سه‌رتاسه‌ری عێراق 8 هه‌زار و 703 ناوه‌ندی ده‌نگدانه و ژماره‌ی وێستگه‌كانی ده‌نگدان 39 هه‌زار و 285 وێستگه‌یه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان راشیگه‌یاندووه كه "پرۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت".
AM:07:01:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت