نه‌وه‌ی نوێ: به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان پارتی و یه‌كێتی گه‌وره‌ترین شكستی هێناوه
وێستگه‌نیوز -
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو ده‌نگه‌كانیان بووه به دوو هێنده، ده‌شڵێت: "به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌سه‌ڵات گه‌وره‌ترین شكستیان هێناوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌مـی 2025، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه "وه‌ك جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سوپاسی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین له ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ سزادانی پارتیی و یه‌كێتیی كه به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان پارتیی و یه‌كێتیی گه‌وره‌تریین شكستیان هێناوه".
نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "له كۆی 285 هه‌زار ده‌نگده‌ر زیاتر له 150 هه‌زار هێزی ئه‌منیی ده‌نگیان نه‌داوه به ده‌سه‌ڵات كه ئه‌مه‌ش له نیوه زیاتری ده‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات".
ده‌شڵێت: "سوپاسی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه ده‌كه‌ین كه داویانه به جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "وه‌ك ده‌زانن ئه‌مه له ده‌نگدانی تایبه‌ت و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌مشێوه‌یه سزای ده‌سه‌ڵات دراوه، بۆیه دڵنیاین كه ده‌نگدانی گه‌وره و یه‌كلایی كه‌ره‌وه رۆژی 11ـی 11ـه‌یه و زیاد له چوار ملیۆن هاوڵاتیی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاندووه كه "بۆیه زۆر گرنگه له‌و رۆژه‌دا هاوڵاتیانی ئازیز ئه‌م ده‌رفه مێژووییه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و ده‌ست له ده‌ست و قوه‌ت له خوا رۆژی تۆڵه‌ی هاوڵاتیانه و دوایین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ئه‌م دۆخه خراپه‌ی ژیانیان بگۆڕن و كۆتایی به‌م سته‌مه زۆر و بێڕێزییه‌ی ده‌سه‌ڵات بهێنن".
PM:09:07:09/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت