لیژنەی ئەمنی قەزا چەمچەماڵ: ئەو خێزانانەی کە دەنگدانیان لە پارێزگای کەرکوکە دەتوانن بگەڕێنەوە کەرکوک


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانە دەکەین کە دەنگدانیان پارێزگای کەرکوکە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن، دەتوانن لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی دەنگدان".


ئاماژە بەوەشکراوە، "بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن و دڵنیایی دەدەین سەرو ماڵی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت، هاوکات مەفرەزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکان دەوریاتی بەردەوامیان دەبێت لە گەڕەک و کۆڵانەکان و رووبەڕووی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی دەبنەوە و ئاسایشی سنورەکە دەپارێزن".

بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.


PM:03:44:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت