نەبەرد عومەر: کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی سەرەتایی دەنگدانی تایبەت دەدرێت بە لایەنەکان


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00 بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.


نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "لە چەند وێستگەیەک کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان هەبووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە ئەگەری گرفتی پەنجەمۆر، بژاردەی ناسینەوەی رووخسار بەرکادەهێنرێت".

نەبەرد عومەر لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی تایبەت وتی، "کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی سەرەتایی دەنگدانی تایبەت دەدرێت بە لایەنەکان".

بەپێی ئەو ئامارەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە دەنگدانی تایبەتدا یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 کەس مافی دەنگدانی هەیە لەو ژمارەیەش 224 هەزار 333 دەنگدەری هەرێمی کوردستانە.


AM:09:49:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت