سەڵاحەدین دەمیرتاش: داوا لە ئەردۆغان و باخچەلی دەکەم واز لە پرۆسەی ئاشتی نەهێنن
وێستگەنیوز-
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا و کۆمیسیۆنەکە کرد کە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان.
ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2025، سەلاحەدین دەمیرتاش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "وەک برا و سیاسەتمەدارێک لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیدا دەبێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی، داواش لە ئەردۆغان، باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و ئۆجەلان رێبەری دامەزرێنەری پەکەکە دەکات وازنەهێنن و 86 ملیۆن کەس بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئاشتین".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوانەی لە شاخن و دەیانەوێت چەکەکانیان دابنێن، دەیانەوێت عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەریان ببینن و دڵنیابن لەوەی گەڕانەوە بۆ سیاسەت دەکرێت روبدات، دەیانەوێت بزانن دەوڵەت دڵسۆز و جدییە لەم بابەتەدا بۆ ئەوەی بەتەواوەتی چەکەکانیان دابنێن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بە پەرلەمانتاران و دەڵێت، "ساڵانێکە گەنجەکان دەچنە شاخ و بەداخەوە هەندێکیان بە گیان و خوێنی خۆیان باجەکەیان دا، ئێستا کە دەرفەتێک رەخساوە بۆ ئەوەی بە یەکجارەکی کۆتایی بەم ململانێیە بهێنن، تکایە هەوڵێکی بچوک بدەن و بچنە دوورگەی ئیمرالی بۆ کۆتاییهێنان بەم بابەتە".
دەشڵێت، "با هەموومان بوێرانە مامەڵە بکەین، هەموو هەوڵێک بدەین و نەهێڵین ئەم دەرفەتە مێژوویە لەدەست بچێت".
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە رۆژی 4ی کانونی یەکەمی 2016 دەستبەسەرکرا و نزیکەی نۆ ساڵە لە زیندانە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار تورکیا رایگەیاند، "دادگا هەر بڕیارێک بدات لەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش پێیوەی پابەند دەبن".
PM:10:06:08/11/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت