وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشکردنی زەوی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو پێشمەرگانەی ناویان تۆمارکراوە شایانی وەرگرتنی زەوین سبەی لە شارەوانیی بنەسڵاوە، شارەوانیی دارەتوو و شارەوانیی کەسنەزان زەوییان بەسەر دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دابەش دەکرێت، کە بەشێکی بەرچاوی ئەم زەوییانە بۆ پێشمەرگە تەرخانکراوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەپێی زانیارییەکان، ئەو پێشمەرگانەی ناویان تۆمار کراوە و شایانی وەرگرتنی زەوین، سبەینێ لە سێ شوێنی دیاریکراو زەوییەکانیان بۆ دیاری دەکرێت".

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان لە سێ سەرۆکایەتیی شارەوانی ئەنجام دەدرێت:

شارەوانیی بنەسڵاوە

شارەوانیی دارەتوو

شارەوانیی کەسنەزان

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووشە، "ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بە دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگە بۆ ئەوەی سوودمەند بن لەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".


PM:04:32:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو