وەزیری سامانە سروشتییەکان: رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێمی كوردستان رادەستی سۆمۆ دەكرێت


وێستگه‌نیوز –

وەزیری سامانە سروشتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، بەبێ‌ هیچ گرفتێك رۆژانە نەوتی هەرێم رادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەكرێت.


محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه، "لەئێستا رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكرێت".

دووپاتیشیكردووەتەوە، "بەبێ‌ هیچ گرفتێك نەوت رادەستی سۆمۆ دەكرێت و تاوەكو ئێستا 8 ملیۆن بەرمیل نەوتمان رادەستی سۆمۆ كردووە".

لە چواری ئەم مانگە (تشرینی دووەم)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 5 ملیۆن و 834 هەزار و 486 بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە، واتا لەو مانگەدا رۆژانە 188 هەزار و 221 بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەکراوە.


PM:01:25:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو