هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق: ده‌نگمان ده‌ده‌ینه سائیره یوسف عه‌زیز
وێستگه‌نیوز –
هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق پشتیوانی خۆیان بۆ خانمه كاندید سائیره یوسف عه‌زیز كاندیدی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یاند و داواكارن ئازادیخوازان و یه‌كسانیخوازان ده‌نگی پێبده‌ن.
هه‌ردوو حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رایانگه‌یاند كه "وه‌كو ئاگادارن، بڕیارماندا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی یاساییه‌وه نه‌ماتوانی به‌شداری بكه‌ین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌رنامه‌ی كاری ئێمه بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌بوو كه به پلاتفۆرمی خۆمانه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ین، تا بتوانین وه‌كو چۆن به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه شه‌ڕ له‌سه‌ر ماف و ئازادیه‌كانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و كه‌مده‌رامه‌ت بكه‌ین به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوایی میلیشیایی له عێراق و كوردستان، به‌رگریمان له ماف و كه‌رامه‌تی كرێكاران، ژنان و ئازادیه‌كانیان كردووه و بۆ یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نی ژنان و پیاوان تێكۆشاوین، به‌رگریمان له خواسته‌كان و ئاواته‌كانی لاوان كردووه، به‌رگریمان له ماف و كه‌سایه‌تی مناڵان كردووه، له ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسی و ئازادیی بیروباوه‌ر و ویژدان كردووه، به‌رگریمان له ماف و پێناسه‌ی هاوڵاتیبوون كردووه به‌رامبه‌ر به پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و زه‌وتكردنی مافه جیهانداگره‌كانی مرۆڤ.....، به‌هه‌مان ته‌وژمه‌وه له‌ڕێگای كاندیده‌كانمانه‌وه له ڕه‌وتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شداربین و به‌رنامه‌ی خۆمان و كه‌سایه‌تیه‌كانی خۆمان به جه‌ماوه‌ر بناسێنین و هێزی بۆ كۆبكه‌ینه‌وه تا له‌ناو په‌رله‌مانیشدا بتوانین بۆ سه‌پاندنیان تێ‌بكۆشین و له‌مپه‌رێكی پته‌و دژی هه‌وڵه‌كانی كاندیده‌كانی ناسیۆنالیسته‌كان و ئیسلامیه‌كان بوه‌ستینه‌وه كه كاریان له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌رچواندنی یاسای كۆنه‌په‌رستانه و دژه كرێكاری و دژه ژن و دژ به ئازادی و مه‌ده‌نیه‌ته. تا بتوانین ده‌نگی ژنان و كرێكاران و لاوانی دڵ پڕ له‌هیوا، مووچه‌خۆران، خانه‌نشینان و هاوڵاتیان بین و نوێنه‌رایه‌تی خواست و داواكاریه‌كانی ئه‌وان بكه‌ین. هاوكات له‌گه‌ل ئه‌وانه له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌و ڕاستیه بۆ خه‌ڵك ڕوون بكه‌ینه‌وه كه په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاریزم ڕێگایه‌ك نییه بۆ گه‌یشتنی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات یان هه‌تا شه‌ریك بوونی له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ده‌كرێ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و مایكرۆفۆنی په‌رله‌مان كه‌ڵك وه‌رگرین بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌رچاوی خه‌ڵك. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو حیزب سه‌رخه‌تی خواسته سه‌ره‌كیه‌كانی خۆمان، كه گه‌لاله‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كرێكار و به‌شمه‌ینه‌ت و ژنان و لاوان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراق و كوردستان بوو، له پلاتفۆرمێكدا ڕاگه‌یاند".
ئه‌و دوو حزبه ده‌ڵێن: "دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی به‌شداری هه‌ردوو حزبمان له هه‌ڵبژاردندا پێنه‌درا، هه‌مان پلاتفۆرممان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م قه‌واره و لایه‌نه سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردن كرد و ڕامانگه‌یاند كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و پلاتفۆرمه‌ی ئێمه بكاته به‌رنامه‌ی كاری خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ده‌كرێت ئێمه‌ش پشتیوانی لێ بكه‌ین. ئامانجمان له‌و كاره‌شمان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له هه‌ڵبژاردندا بخه‌ینه به‌رده‌م مه‌حه‌كی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ژنان و لاوانی عێراقه‌وه كه ئایا ئاماده‌ن به‌رگری له پلاتفۆرمێك بكه‌ن كه خواسته سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵكی له‌خۆگرتوه یان نا؟".
ده‌شڵێن: "له‌وباره‌دا كه ئاماده‌ییان نیشان ده‌دا، به‌پێی پره‌سنیپێكی سیاسی له‌گه‌ڵیاندا ڕێكده‌كه‌وتین و به‌رپرسیارمان ده‌كردن به‌رامبه‌ر به‌و خاڵانه‌ی له‌ناو پلاتفۆرمه‌كه هاتووه به‌رامبه‌ر به پشتیوانكردن له كاندیده‌كانیان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هیچ كام له قه‌واره و لایه‌نه‌كانی به‌شدار ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و خواستانه قبوڵ بكه‌ن و بیكه‌نه به‌رنامه‌ی خۆیان، ته‌نها به‌ڕێز ( سائیره یوسف عه‌زیز، كاندیدی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر لیستی كۆتا ژماره 342) ئاماده‌یی نیشاندا كه به‌رگری له پلاتفۆرمه‌كه‌ی ئێمه بكات و ئه‌مه‌شی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر ڕاگه‌یاند".
روونیشیانكردووه‌ته‌وه كه "بێگومان ساهیره كاندیدی حیزبی ئێمه نییه، چونكه ئێمه نه‌مانتوانیوه به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین. ئه‌و كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆیه له‌سه‌ر لیستی كۆتا و سه‌ر به هیچ حزبێك نییه".
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق راشیانگه‌یاندووه كه "ئه‌گه‌رچی ئێمه ده‌زانین كه شه‌ڕی ئه‌م پلاتفۆرمه به یه‌ك كه‌س ناكرێت، به‌ڵام بوونی ده‌نگێكیش كه به‌هه‌ر ئاستێك به‌رگری له‌و خواستانه‌ی خه‌ڵك بكات جێگای ته‌قدیره، بۆیه پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین و داوا له سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و یه‌كسانیخوازان ده‌كه‌ین ده‌نگی پێبده‌ن. هیوادارین بتوانێت ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان و هاوكات ئاماده‌یی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه له‌حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنیدا له داهاتودا هاوكاری بكه‌ین".
PM:09:22:07/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت