"پێشمه‌رگه له رێكه‌وتنی ستراتیژی به‌شداره"
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه له دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنی ستراتیژی به‌شداره.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه: گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستیپێكردۆته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و عێراق له 6ی تشرینی دووه‌می 2025 ڕاوێژێكی ته‌كنیكیان سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو لا به به‌شداری فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدا".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "نوێنه‌رانی هه‌ر دوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن له: به‌هێزكردنی هاوكارییه ئه‌منییه درێژخایه‌نه‌كان له نێوانیاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاڵپشتیكردن، به‌رگریكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و ئاماده‌یی هێزه‌كانی ئاسایش و ئه‌منی عێراق، به هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م هاوكاریانه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و تێكشكاندنی تیرۆره".
PM:08:22:07/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت