مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تی فیدراڵ هه‌مووجارێك مووچه دوا ده‌خات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 6ی تشرینی دووه‌می 2025، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماسته‌رپلانی دوینی به‌سه‌ر كرده‌وه و له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه |به‌داخه‌وه، بابه‌تی مووچه به سیاسیی كراوه".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌مه چه‌ندین جاره و هه‌میشه‌ش وتوومانه، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئیلتیزاماتی خۆی جێبه‌جێ كردووه؛ هه‌رچی پێویست بووبێت، به زیاده‌شه‌وه كردوومانه".
وتیشی: "چاوه‌ڕاون بووین حكومه‌تی فیدراڵ به‌رپرسیارانه ڕه‌فتار بكات، به‌ڵام به داخه‌وه حكومه‌تی فیدراڵ هه‌مووجارێك مووچه دوا ده‌خات".
سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگه‌یاند كه "به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا مووچه‌كانی دیكه‌ش وه‌ربگرینه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 6ی تشرینی دووه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
AM:10:59:06/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت