مه‌سعود بارزانی: ئامانجمانه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هێزی پارتییان پیشان بده‌ین
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كه ئه‌مجاره رێ ناده‌ن به‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا بچووكترین ساخته‌كاری بكرێت، ده‌شڵێت: "ئامانجمانه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هێزی پارتییان پیشان بده‌ین".
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای حزبه‌كه‌ی كه بڕیاره ئه‌مشه‌و بڵاوبكرێته‌وه رایگه‌یاند كه "مه‌حاڵه ئه‌مجاره رێ بده‌ین ده‌ستكاری یه‌ك ده‌نگیش بكه‌ن و گه‌ر ساخته‌كاری بكه‌ن، ده‌یزانین".
بارزانی ده‌ڵێت: "به هه‌موو رێگه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستانیان داوه…به‌ڵام گه‌لی كورد چۆك دانادات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئیداره ده‌دات ده‌وڵه‌تی بچووكن له‌ناو ده‌وڵه‌تدا، دادگای فیدراڵی به‌سیاسی كراوه".
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له بنه‌ماكانی "هاوبه‌شی، سازان و هاوسه‌نگی” كرده‌وه بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و "ده‌ستوورێكیش هه‌یه كه ده‌بێته دادوه‌ر له نێوانماندا”.
باسی له‌وه‌شكرد كه "باشتره بۆیان دووجار بیر بكه‌نه‌وه. حه‌شدی شه‌عبی به سه‌رپه‌رشتی ئێران و به تانكی ئه‌مریكی هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكاش یه‌ك جوڵه‌ی نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریمان بكات".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه و وتیشی: "من پشتم به خودا و هێزی پێشمه‌رگه و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌م قاییمه”.
سه‌باره‌ت به كه‌ركوك، مه‌سعود بارزانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دووپات كرده‌وه كه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆزی كه‌ركوك ده‌ستنیشانكراوه كه ئه‌وانیش ""ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری و راپرسی"ن.
راشیگه‌یاند كه " ئه‌مجاره به بێ هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ین و ئامانجی سه‌ره‌كیشمان ئه‌وه‌یه كه هێزی پارتییان پیشان بده‌ین"، بۆ به‌رپرسانی عیراقیش ده‌ڵێت: "داوایان لێده‌كه‌م بیر له ئاینده‌ی عێراق بكه‌نه‌وه”.
AM:10:17:06/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت