بڕیار درا سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگێكی به‌شێك له خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه خه‌رج بكرێت
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری دا مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه خه‌رج بكرێت.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا كێشه‌ی مووچه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگانه‌ی له 2025/1/1 به دواوه خانه‌نشین بوون و مووچه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه خه‌رج نه‌كراوه چاره‌سه‌ر بكرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، به‌یانی پێنجشه‌ممه 11/6 مووچه‌یه‌كیان وه‌ك پێشینه له سه‌ر داهاتی ناوخوی هه‌رێم بۆ خه‌رج بكات و به زووترین كاتیش چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكرێت".
PM:09:48:05/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت