قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی سه‌رۆكێكی هه‌یه سنووری بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان داناوه
وێستگه‌نیوز –
*ئه‌مڕۆ یه‌كێتییه‌كه‌تان، یه‌كێتییه‌كی تره. یه‌كێتییه‌كی به‌هێز و یه‌ك ده‌نگه و یه‌ك ئاراسته‌یه. . یه‌كێتییه‌كه سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كه چیتر شه‌ڕی ناوخۆی خۆی ناكات.
*یه‌كێتییه‌كه سه‌رۆكێكی هه‌یه سنووری بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان داناوه و به‌رگری له مافی تاك به‌تاكی یه‌كێتییه‌كان ده‌كات.
*سهرۆكێكمان هه‌یه به پشتیوانی ئێوه هاوسه‌نگی گه‌ڕانده‌وه بۆ هێز له هه‌رێمی كوردستان.
*یه‌كێتییه‌كه‌تان ئه‌مڕۆ له به‌غدا قسه‌ی ده‌خوات، رێزی لێده‌گیرێت و بڕیاری پێده‌درێت له به‌غدا و باشترین په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان.
*ئه‌مڕۆ یه‌كێتییه‌كه‌تان راستگۆیانه به‌رگری له هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات، نه‌ك به دروشم بۆ كڕینی دڵسۆزییان.
*گه‌شبینم كه ئاراسته و ئاماژه‌كان بۆ لای ئێمه‌ن، خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و ناوچه‌كانی 140 باوه‌ڕیان به قسه‌ی یه‌كێتی-یه و ده‌زانن كه یه‌كێتییه به‌رگرییان لێده‌كات و شه‌ڕیان له‌سه‌ر ده‌كات.
PM:08:13:05/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت