جارێكی تر بڕی هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه كه‌میكرد
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د –
جارێكی تر بڕی ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه مانگانه ده‌درێته به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌میكرد، وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ش هۆكاره‌كه‌ی گێڕایه‌وه بۆ زۆربوونی ژماره‌ی ئه‌و لیوایانه‌ی له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 گەیشتووە و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی به په‌یامنێری وێستگه گه‌یشتووه، بڕی هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان كه ده‌درێت به پێشمه‌گه بۆ ئه‌م مانگه دووباره كه‌می كردووه و هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی دیكه نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، بڕی هاوكارییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌م مانگه‌دا 76 هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا له ساڵً و مانگه‌كانی پێشووتر له‌و بڕه زۆر زیاتر بوو.
لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70 له‌وباره‌وه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه "هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌هۆی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، مانگانه چه‌ند لیوایه‌ك ده‌چنه‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش واده‌كات بڕی ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت، مانگانه كه‌متر بێته‌وه، چونكه بڕه‌پاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانان كه ده‌ینێرێت دیاریكراوه و مانگانه زیاد ناكات".
PM:05:14:05/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت