عەدنان زورفی: راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان زیانی 20 ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە
وێستگەنیوز-
عەدنان زورفی، سەرۆكی هاوپەیمانی بەدیل ئاشكرای كرد، حكومەتی عێراق بەبێ هیچ پاساوێك هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت و زیانی 20 ملیار دۆلارى بە عێراق گەیاند.
عەدنان زورفی، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراق 24 رایگەیاندووە، بەبێ هیچ پاساوێك ئەم حكومەتەی ئێستای عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر نەكردووە.
ئاماژەشی كردووە، راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و سكاڵاكردن لە توركیا هیچ هەنگاوێكی دروست نەبووە و زیانی 20 ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە و دەكرا حكومەتی عێراق كێشەكە بە گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ توركیا چارەسەر بكات.
بەوتەی ئەو بەرپرسە عێراقییە، كێشەكانی حكومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان و راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، تەنها جێبەجێكردنی سیاسەتی بێگانەكان بوون.
PM:03:00:05/11/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت