عەلی حەمە ساڵح: دوو كاندیدی رەوتی هەڵوێستمان دوورخستەوە
وێستگەنیوز-
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی رەوتی هەڵوێست ئاشكرای كردووە، دوو كاندی رەوتەكەی دوورخستووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025، عەلی حەمە ساڵح، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك بڵاویكردووەتەوە "بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بە یەکێتی، رەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دوورخستەوە".
بەپێی وتەكانی سەرۆكی رەوتی هەڵوێست، "یەکێتی بەپارەی قاچاخی و دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە".
PM:12:20:05/11/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت