سه‌رۆكی روسیا خه‌ڵاتی پوشكین ده‌به‌خشێته زانایه‌كی كورد
وێستگه‌نیوز -
یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد رایگه‌یاند كه له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له كۆشكی كرێملین، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا، میدالیای پوشكینی به‌خشییه پرۆفیسۆر ره‌شاد میران، زانا و كه‌سایه‌تیی ناسراوی كورد.
لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی تشرینی دووه‌می 2025 ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له كۆشكی كرێملین، خه‌ڵاتی (پوشكین)ی به پرۆفیسۆر ره‌شاد میران به‌خشی".
یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد ده‌ڵێت: "ناوبراو یه‌كه‌مین زانای كورده ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتبێت، پیرۆزبایی له دكتۆر ره‌شاد میران ده‌كه‌ین".
خه‌ڵاتی (پوشكین)كه به‌ناوی ئه‌لێكسانده‌ر پوشكین شاعیری گه‌وره‌ی روسیاوه ناونراوه، له ساڵی 1999ـه‌وه پێشكه‌ش به‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌كرێت كه له بواره‌كانی كولتووری، هونه‌ری و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كاندا به‌شداریی كاریگه‌ریان له لێكۆڵینه‌وه، پاراستن و به‌ناوبانگكردنی كولتووری روسیادا هه‌بووه.
PM:09:47:04/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت