قوباد تاڵه‌بانی: گه‌نجان زۆرباش ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان چین و كێ دروستی كردوون
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه "گه‌نجان زۆرباش ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان چین و كێ دروستی كردوون".
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێكته‌ری گه‌نجانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه:
*گه‌نجان بیریان تیژه و زۆر قوڵتر و دوورتر ده‌ڕوانن.
*ئه‌گه‌ر كێشه‌ی مووچه و بودجه هه‌یه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی دامه‌زراندن و كێشه‌ی بێكاری هه‌یه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نادادپه‌روه‌ری و كێشه‌ی جیاوازی‌دانان له‌نێوان خه‌ڵكدا هه‌یه، گه‌نجان زۆرباش ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كێشانه چین و كێ دروستی كردوون.
*گه‌نجان زۆرباش ده‌زانن كام لایه‌ن كێشهخوڵقێنه و كام لایه‌نیش ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
*زۆرباش ده‌زانن كام لایه‌ن به بیری و روحییه‌تی گه‌نجانه‌وه كار ده‌كات و له خه‌می داهاتووی گه‌نجاندایه.
سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی داوای له ئاماده‌بووان كرد "هه‌تا ده‌رفه‌ت ماوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه بكه‌ونه گفتوگۆوه كه هێشتا بڕیاریان نه‌داوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن و هانیان بده‌ن بۆ به‌شداریكردن و ده‌نگدان به یه‌كێتی، چونكه یه‌كێتی حیزبی گه‌نجانه و خه‌ون و روئیای گه‌نجان، خه‌ون و روئیای یه‌كێتیشه".
PM:07:26:04/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت