بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە شەش رۆژ لە ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو
وێستگەنیوز_
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە، شەش رۆژ لە ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە، لە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان پشوو دەبێت و رۆژی چوارشەممە، 12ـی مانگ، واتە رۆژێک پاش هەڵبژاردنی گشتی، دەوام دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکارین ئەو ناوەندانەی خوێندن کە کۆمسیۆن وەک بنکەی دەنگدان بەکاریاندەهێنێت، بەپاکی رادەستیان بکرێتەوە."
PM:12:25:03/11/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت