بافڵ تاڵەبانی: ئێمە بڕوامان بە دادپەروەرییە، نەک تۆڵەکردنەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووە،بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی لیستی یەکێتی لە موسڵ رایگەیاند، "نەینەوا شوێنی ئەجێندای هیچ لایەن و وڵاتێک نییە، سەقامگیری عێراق هیچ نییە، بەبێ سەقامگیری موسڵ".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوەی موسڵ تەحەمولی کردووە کەم شوێن لە جیهان تەحەمولی کردووە، ئێمە دیوارێکی ئاسنمان هەیە لە عێراق کە داعش و قاعیدە نەیتوانی بیروخێنن ئەوەش موسڵە".

بافڵ تاڵەبانی وتی، "هاوڵاتییانی موسڵ زۆریان چەشتووە، هەموو ئاوارەیەک دەبێت بگەڕێتەوە ناوچەکەی خۆی".

وتیشی، "کاتی ئەوە هاتوو هیچ بڕیارێک لە عێراق دەرنەکرێت بەبێ موسڵ"، جەختی لەوەشکردەوە، "دەبێت ئاوەدانکردنەوەی موسڵ خێراتر بکرێت".

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشد، "یەکێتی پرۆژەی هەیە بۆ نوێبوونەوەی نەینەوا، هەروەها خەباتدەکەین بۆ ئەوەی خوشک و برا ئێزدییەکان سەربەرزانە بژین".

باسی لەوەشکرد، "بڕوامان بە دادپەروەرییە نەک تۆڵەکردنەوە و دەبێت لە موسڵ سیاسەتی مام جەلال پەیڕەو بکرێت".

راشیگەیاند، "هەموو بڕیارێکی ستراتیژی عێراق دەبێت لە عێراق بدرێت نەک وڵاتانی دیکە".


PM:12:17:03/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت