ئەمڕۆ شەقامێکی نوێی 40 مەتری لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کرایەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی 11ـی 2025، شەقامێکی نوێی 40 مەتری لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کرایەوە.

شەقامە نوێیەکە کە دوو سایدە، گەڕەکی چوارچرا بە هەریەک لە بەکرەجۆ، عەواڵ و شەقامی شەستییەوە دەبەستێتەوە. لەو بارەیەوە لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، "کردنەوەی ئەم شەقامە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەمکردنەوەی فشاری هاتووچۆ لەسەر شەقامەکانی دیکەی شار دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردە، هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژەکە بۆ بوونی کێشە لە ستوونی کارەبا و کێبڵەکان دەگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کارکردن لە یەکتربڕی تۆفیق وەهبی و پڕۆژەکانی دیکەی وەک قیر و ئاوەڕۆ بە چڕی بەردەوامە بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری دەڵێت: "کارەکان بەردەوامە و هەوڵدەدەین لە نزیکترین کاتدا سایدێکی شەقامەکە بکەینەوە بۆ ئەوەی فشاری بارهەڵگر و تانکەرەکان لەسەر شەقامەکانی ناوشار کەمبکەینەوە."


AM:11:40:03/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت