رێباز حه‌ملان: رێگا چۆڵ كه‌ن مه‌سرور بارزانی خزمه‌ته‌كانی بگه‌یه‌نێته هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و سلێمانی
وێستگه‌نیوز –
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری روو به به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "وه‌ك خۆتان هیچ ناكه‌ن بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێ نازه رێگا چۆل كه‌ن مه‌سرور بارزانی خزمه‌ته‌كانی بگه‌یه‌نێته هه‌ڵه‌بجه و راپه‌رین و گه‌رمیان و سلێمانی".
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئابووری له فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرافیكێك كه باس له‌وه ده‌كات "مه‌سرور بارزانی 450 ملیۆن دینار ده‌داته یانه‌ی نه‌ورۆز" نووسیویه‌تی: "كاك مه‌سرور شانازی به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ر گه‌نج و لاوێكی كوردستانی ده‌كات. داهێنه‌ر و وه‌رزشوان و هونه‌رمه‌ند هه‌ر خولیایه‌كی هه‌بێت له هه‌ر شوێنێكی دونیا بێت هه‌ر بیر‌و رایه‌ك بێت خه‌ڵكی هه‌رشار و گوندێك بێت…"
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "لای مه‌سرور بارزانی جیاوازی نییه خزمه‌تی كوێ و هه‌ركێ بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌س هاش و هوشیان له‌باره قسه‌كانتان هه‌مووی بێ كرداره".
رێباز حه‌ملان روو به به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "وه‌ك خۆتان هیچ ناكه‌ن بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێ نازه رێگا چۆل كه‌ن مه‌سرور بارزانی خزمه‌ته‌كانی بگه‌یه‌نێته هه‌ڵه‌بجه و راپه‌رین و گه‌رمیان و سلێمانی تا گه‌نجه‌كانمان له‌وه زیاتر مه‌حروم نه‌بن له ئارامی و خزمه‌ت و ئاوه‌دانی….".
لای خۆیه‌وه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "ئێمه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌وه، ساڵانه بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كه‌رتی وه‌رزش دابین بكه‌ین".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "*به‌بێ یاسا و به‌بێ بودجه هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه بنرێت كاتییه و بۆ پینه‌وپه‌ڕۆیه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وه‌رزش نابێت".
PM:11:48:02/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت