قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی ئازادیی كاری رۆژنامه‌گه‌ری مسۆگه‌ر كردووه
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له هه‌ولێر و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه كاری رۆژنامه‌وانی قورسه.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر جار ده‌یوت یه‌كێتی كه له فڕۆكه و بۆمب و موشه‌ك ناترسێت، له ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌نووس و ته‌نانه‌ت چه‌واشه‌كاری به پلانی میدیای لایه‌نی ركابه‌ریش ناترسێت".
سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه له كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی میدیاكار و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌م به‌وه‌دا راسته له هه‌ولێر و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌ركێكی قورسه، به‌ڵام هه‌ڤاڵانی میدیاكاری ئێمه ئازایانه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "دڵنیاشم كردنه‌وه كه وه‌ك سه‌رۆك بافڵ له هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێدا یه‌كێتی وه‌ك چیای سه‌فین له پشتی میدیاكاران و هه‌ڤاڵ و كادرانی خۆی راده‌وستێت. سوپاسیشم كردن كه له رووماڵكردنی رووداوی چه‌ند رۆژی له‌مه‌وبه‌ری هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌ڤاڵانمان له كاتی بانگه‌شه‌دا زۆر ئازایانه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كرد".
قوباد تاڵهبانیجهختیشی كرده‌وه كه "یه‌كێتی نه‌ك ته‌نیا ئازادیی كاری رۆژنامه‌گه‌ری مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵكو رێگریش ده‌كات له‌وه‌ی لایه‌نی دیكه سنووری ئه‌و ئازادییه به‌رته‌سك بكاته‌وه".
PM:10:05:02/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت