وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕیاری لێخۆشبوونی سه‌دا 50ی كرێی خوێندنی بۆ به‌شێك له خوێندكاران ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا ئه‌و خێزانانه‌ی دوو خوێندكار یان زیاتریان له خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران ده‌خوێنن، لێخۆشبوو‌ن بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ی (50٪) ئه‌نجام بدرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه "به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (20905) له ڕێكه‌وتی (2/ 11/ 2025) به ئیمزای (د. ئارام محه‌مه‌د قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا، ئه‌و خێزانانه‌ی دوو قوتابی/ خوێندكار یان زیاتریان له سیسته‌می خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران ده‌خوێنن، لێخۆشبون بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێژه‌ی (50٪) له كرێی خوێندنه‌كه‌یان ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشوو".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، فه‌رمانه وزارییه‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشته به كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی ژماره (1)ی ساڵی 2023ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ته‌وه‌ری (دووه‌م) بڕگه‌ی (دوانزه‌هه‌م).
وةزيرى خويَندنى بالآ راشيطةياندووة كة دوابه‌دوای فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره (19226) له (4/ 10/ 2023)، و فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره (2661) له (6/ 11/ 2024) سه‌باره‌ت به داشكاندنی كرێی خوێندن له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیان دراوه، بڕیارمان دا به:
• ئه‌و خێزانانه‌ی دوو قوتابی/ خوێندكار یان زیاتریان له سیسته‌می خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران ده‌خوێنن، لێخۆشبون بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێژه‌ی (50٪) له كرێی خوێندنه‌كه‌یان ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشوو.
• ئه‌م داشكاندنه له بڕی پاره‌ی داواكراو له‌دوای داشكاندنی (45٪)ی كرێی خوێندن ئه‌ژمار ده‌كرێت.
• ئه‌م داشكاندنه سه‌رجه‌م قوتابیان/ خوێندكارانی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، به‌كالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا) له زانكۆ حكومییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
• ئه‌م بڕیاره بۆ ساڵی خوێندنی (2025- 2026) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
PM:08:54:02/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت