مه‌سعود بارزانی: هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه و ده‌مانه‌وێ هێزی پارتی به‌هه‌مووان نیشان بده‌ین
وێستگه‌نیوز –
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه لای پارتی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه، "به قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ هێزی پارتی به‌هه‌مووان نیشان بده‌ین"، ده‌شڵێت: "له هه‌ڵبژاردندا میلـله‌ت به ئازادی بڕیاری خۆی بدات".
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه رۆژی شه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2025 له شاری دهۆك، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئایینی پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه و وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستا و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
بارزانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند كه "هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرنگه و تێیدا خه‌ڵك بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت میلله‌ت ئازاد بێت و به ئازادی بڕیاری خۆی بدات".
وتیشی: "هه‌رچه‌نده به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایه‌ك نیشان بده‌ین و به‌و هێز و ده‌نگیشه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بكه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی پارتی باسی "ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی كرد كه به درێژایی مێژوو له خه‌ڵكی كوردستان به بێ جیاوازیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی كراوه هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كه مه‌رجی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌بوونی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و سازان بوو، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه‌ش عێراق به به‌رده‌وامی تا ئێستاش له كێشه و ئاڵۆزیدا ده‌ژیێت".
هاوكات ئاماژه‌ی به "قۆناغه‌كانی زوڵم و زۆری و جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان كرد به موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدییه‌وه چ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه‌كانی عێراق یان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه داعش كردی".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسی له‌وه كرد كه "له كوردستان فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی زۆر جێگه‌ی شانازییه و له هه‌موو جیهانیش باسی ده‌كرێت. بۆیه ئه‌مه سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زنه بۆ ئێمه و ده‌بێ بیپارێزین و زیاتر به‌هێزی بكه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "دوای 2003 هه‌وڵماندا پێكه‌وه عێراقێكی نوێ بنیاد بنێین، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نووسرا و زۆربه‌ی كێشه‌كان له وێدا چاره‌سه‌رییان بۆ دانرا، پێمان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت عێراق له زۆربه‌ی كێشه‌كان رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌كرا. ئێستاش ئومێدمان وایه دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی دڵسۆز رێككه‌وتن بكه‌ین و عێراق له‌م میحنه‌ته رزگار بێت. داوامان له كاندیدانی خۆشمان كردووه كه ده‌بێ نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بن به بێ جیاوازی".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی له ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه "پێویسته پشت به خۆمان ببه‌ستین و زیاتر په‌ره به بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی بده‌ین".
داواشی له پیاوانی ئایینی كرد كه له لای خۆیانه‌وه به جددی، خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هوشیار بكه‌نه‌وه كه له ڕووی ئایینیه‌وه رێگه‌پێدراو نییه و ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه.
PM:03:11:01/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت