مه‌زڵوم عه‌بدی له 11هه‌مین ساڵیادی تێكشكاندنی داعش له كۆبانێ په‌یامێكی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له 11هه‌مین ساڵیادی ڕزگاكردنی كۆبانێ، رایگه‌یاند كه پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزه‌كانیان له‌و شه‌ڕه‌دا وه‌بیر ده‌هێننه‌وه، ده‌شڵێت: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و رۆژه سه‌ختانه‌دا له‌گه‌ڵماندابوون، له‌یاد ناكه‌ین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" نووسی: "له ڕۆژی جیهانی پاڵپشتی له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی كۆبانێ له دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌و قوربانییه بێئه‌ندازه‌ی شه‌ڕڤانان و گه‌له‌كه‌مان له به‌رگریكردن له شاره‌كه‌یان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی یاد ده‌كه‌ینه‌وه".
مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌ڵیت: "پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزه‌كانمان له‌و شه‌ڕه‌دا وه‌بیر ده‌هێننه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌دا له‌گه‌ڵماندا بوون، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ یه‌كگرتوویی مرۆڤایه‌تی له به‌رامبه‌ر تاریكی و توندڕه‌ویدا یاد ده‌كه‌نه‌وه".
راشیگه‌یاند كه"ئه‌و پاڵپشتییه‌ی هاوپه‌یمانان وایكرد ئێمه بتوانین ئه‌و ڕێكخراوه له شاره‌كه‌ماندا تێكشكێنین و به‌ره‌و كۆتاییهێنان به به‌ناو خه‌لافه‌ته‌كه‌ی و بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌مو سورییه‌كان هه‌نگاو بنێین".
كۆبانێ یه‌كێك له كانتۆنه‌كانی رۆژاڤای كوردستانه كه له 27ی مانگی 1ی 2014 دامه‌زراوه، 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌ڕڤانانی كورد به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش توانیان داعش تێكبشكێنن.
PM:12:16:01/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت