هاوڕێ تۆفیق: ئامانجی سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی بۆ عێراق یەکخستنی کورد و شیعە بووە
        .jpg) 
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجی سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەیی فەیلەقی قودسی ئێران بۆ عێراق یەکخستنی کورد و شیعە بووە، ئاماژە بەوەشدەکات، قائانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و عێراق کۆبووەتەوە.
هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "بێستوون تۆک"ی کەناڵی رووداو رایگەیاند، "لە ماوەی رابردوودا ئیسماعیل قائانی لە عێراق بووە و مەسعود بارزانی بینوە و لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆبووەتەوە".
 
ئاماژەی بەوەکرد، "ئامانجی سەردانەکەی قائانی بۆ عێراق یەکخستنی کورد و شیعە بووە، چونکە وتویەتی چیتر قبووڵ ناکەین کورد و شیعە لە عێراق ناکۆک بن، لەبەرئەوەی ئەمە کێشەی گەورە بۆ عێراق و ئێران دروستکردووە".
هاوڕێ تۆفیق راشیگەیاند، "قائانی وتویەتی دەبێت کورد و شیعە وەک پێشتر پەیوەندییەکانیان بەهێزبێت".
وتیشی، "عەلی خامنەیی و ئیسماعیل قائانی نازانن کێ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقە، بەڵام ئەوە دەزانن کە سەرۆک وەزیرانێکە هێڵی سووری ئێران و بەرژەوەندیی ئێران تێناپەڕێنێت".
        
        
PM:04:38:31/10/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									968
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت