دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر قەزای پیرمام بە درۆن روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر قەزای پیرمام بە درۆن روونکردنەوە دەدات.


دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 31ی ئۆکتۆبەری 2025، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ راستییەکی تيدا نییە و هیچ رووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە".


PM:04:02:31/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو