فاینانشیاڵ تایمز: دیداری چاوەڕوانکراوی ترەمپ و پوتین هەڵوەشاوەتەوە


وێستگەنیوز_

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرای کردووە، دیداری چاوەڕوانکراوی ترەمپ و پوتین هەڵوەشاوەتەوە. 

دوای ئەوەی ترەمپ و پووتین لەسەر کۆبوونەوە لە هەنگاریا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ڕێککەوتن، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا یاداشتێکی فەرمی بۆ واشنتن ناردووە و داواکارییەکانی پێشووی مۆسکۆی دووپاتکردووەتەوە و سوور بووە لەسەر بەدەستهێنانی داواکارییەکانیان.

رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای رووسییەوە دەڵێت: داواکارییەکانی ڕووسیا بۆ وەستانی شەڕ بریتیی بوون لە دەستبەرداربوونی ئۆکرانیا لە بەشێک لە خاکەکەی، کەمبوونەوەی بەرچاوی توانا سەربازییەکانی و گەرەنتیکردنی ئەوەی کە کیێڤ پەیوەندی بە ناتۆوە ناکات.

پاشان کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە نێوان سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دراوە و ئیدارەی ترەمپ ئەو داواکارییانەیان پێگەیشتووە، راستەوخۆ واشنتن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی داوە.  


PM:01:44:31/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو