مژدە مەحمود: شاسوار عەبدولواحید وەک پارتی و یەکێتی دەنگەکانی خەڵکی نەفرۆشتووە بە کورسی و پۆست و پارە
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2025، مژدە مەحمود، کاندیدی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتی رایگەیاند، "ئێمە وەک جوڵانەوەی نوێ بە سەر بەرزانە بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردنمان کردووە و پلانمان هەیە و هەمیشە بە پلان کارمان کردووە، لە هەموو لایەنەکانی دیکە زیاتر ئامادەین بۆ هەڵبژاردن".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە تەواوی جیهاندا گۆڕانکاری گەورە بە هەڵبژاردن دروست دەبێت، بۆیە شۆڕشی گۆڕانکاری لەنێو سندوقەکانی دەنگدانەوە دەستپێدەکات".
مژدە مەحمود دەڵێت، "شاسوار عەبدولواحید دەنگەکانی خەڵکی نەفرۆشتووە بە کورسی و بە پارە و بە پۆستی مودیر عام، پارتی و یەکێتی لە بەغدا دەنگی خەڵکیان بۆ پۆستێکی مودیر عام و وەکیل وەزیر گۆڕیوەتەوە".
دەشڵێت، "نەوەی نوێ تاکە هێزی ئازا بووە بەرامبەر بە خراپی دەسەڵات وەستاوەتەوە و سازشی بۆ نەکردووە، هەروەها شاسوار عەبدولواحید تاکە سەرۆکە خۆی و خێزانەکەی و دایکی بەشداری خۆپیشاندانیان کردووە".
مژدە مەحمود وتی، "خێری شاسوار عەبدولواحید بنووسێت ئەگەر پردی سماقوڵی چاک نەکردایاتەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی دەبوو بە مەلە هاتووچۆی هەولێر و سلێمانییان بکردایە".
وتیشی، "نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی ئەوەندە راستگۆن لەگەڵ خەڵکدا ئێستا سەربەرزانە داوای دەنگیان لێدەکەن، بەڵام پارتی و یەکێتی مووچە نادەن و زۆر بێ شەرمانە داوای دەنگ لە هاوڵاتییان دەکەن".
جەختی لەوەشکردەوە، "پارتی و یەکێتی لە نەوەی نوێ دەترسن، چونکە دەزانن دەسەڵات دەگرینە دەست".
لە کۆتایی وتەکانیشدا وتی، "شاسوار عەبدولواحید تاکە سەرکردەوەیە کە لەبەر قوتی خەڵک لە زینداندایە".
PM:08:31:30/10/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت