وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: یاری رۆبلۆکس لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی قەدەغە کرا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرینێتی ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌ کە یاری (رۆبلۆکس)، سانسۆر بکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی وەزاری ژمارە 3674، بڕیاری دا بە زیادکردنی یاری رۆبلۆکس بۆ لیستی ئەو بەرنامە، ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنانەی کە پێشتوور سانسۆر کراون.

هاوکات وەزارەتەکە لە نووسراوەکە، سەرجەم کۆمپانیاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە کە دەبێت پابەند بن بە قەدەغەکردنی یاری رۆبلۆکس لە نێو پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی.


PM:06:55:30/10/2025




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو