دوو هەفتەیە چالاکوانێک لە چەمچەماڵ دەستگیرکراوە و تۆڕی هاوپەیمانی19 داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەن


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تشرینی یەكەمی 2025، تۆڕی هاوپەیمانی19 رایگەیاند، محمەمەد قوربانی چالاكوانی دیاری شاری چەمچەماڵ، ماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوە و تائیستایش هێزە ئەمنییەكانیش هیچ رونكردنەوەیەكیان بۆ رای گشتی نەداوە، پێویستە دەستبەجێ بە كەفالەت ئازاد بكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک، رەئوف قوربانی باوكی دەستگیركراوەكە بە تۆڕی 19ی وتووە: كوڕەكەی خۆی چووە بۆ ئاسایش پاشان ئاگاداركراین كە دەستبەسەركراوە بەپێی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و جەختیكردەوە "پێییان ووتوم چوارشەممە ئازاد دەكرێت، ئیتر نازانم بۆ ئەمڕۆ ئازادی ناكەن و دەڵێن چوارشەممە".

باسی لەوەشكرد كە وەك بنەماڵەكەیان نەیان ویستووە هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر دەستگیركردنی كورەكەیان بڵاوبكەنەوە، تاكو كەیسەكەی ئاڵۆزتر نەبێت و ئازادبكرێت، بەڵام دوو هەفتەیە تاكو ئێستا ئازاد نەكراوە.

تۆڕی هاوپەیمانی19، داوادەكات محمەمەد قوربانی كەماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوەو بەكەفالەت ئازاد بكرێت، چونكە ئەو مادەییەی كەپێی دەستبەسەركراوە دەكرێت بەكەفالەتى كەسی تۆمەتبار ئازاد بكرێت.

"محمەمەد قوربانی، چالاكوانێكی دیاری شاری چەمچەماڵە، بەردەوام لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان پۆستی رەخنەگرانە دەربارەی خراپی خزمەتگوزاری و بارودۆخی گشتی چەمچەماڵ بڵاودەكاتەوە، پێشتریش چەند جارێك پەیوەندی بە تۆری 19 وە كردووە، رایگەیاندووە هەرچەندە خۆی ئەندامی یەکێتییە بەڵام بەهۆی بیروڕاکا فشاری لەسەر بووە." ئەمەش بەگوێرەی راگەیەندراوەکە.
May be an image of one or more people, beard and people smiling


PM:01:44:30/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو