ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه دوای سێ مانگ مووچه بدرێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند كه نوێنه‌رانی حزبه‌كه‌ی له به‌غدا نهكهوتونهته داوی ئافره‌ت و پاره‌و كاری موخابه‌راتی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 29/10/2025 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كاندیدانی لیستی ژماره 278 له‌سنوری بازنه‌ی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانی قه‌زای خورماڵی كرد‌و له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی لقه‌كانی خوشكان و برایانی حزبه‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه "سوپاس بۆ خوای گه‌وره نوێنه‌رانی ئێمه له حكومه‌ت یا له‌په‌رله‌مان یا له هه‌ر جێگه‌یه‌كی دیكه بووبن، نهكهوتونهته داوی ئافره‌ت و پاره‌و كاری موخهبهراتی و نه‌توانراوه بكڕدرێن و بخهڵهتێنرێن".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "سه‌رجه‌م هه‌وڵ و ماندوبوونهكانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی میلله‌ته‌كه‌یان به‌كارهێناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ئێستادا كاندیدانی لیستی ژماره 278 یوسف ئاسا ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێیان بسپێرێت وه‌ك خۆی جێبه‌جێی بكه‌ن و داكۆكیكاری مافه‌كانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بن به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆران".
وتیشی: "عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه دوای سێ مانگ مووچه بدرێت، مووچه‌خۆری داماو بیكاته جه‌ژن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانیدا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند كه "ئومێده‌وارین كاندیده دهرچووهكانمان ژماره‌یان زیاتر بێت و بتوانن له‌په‌رله‌مانی عێراق و ناوه‌ندی بڕیار له به‌غدا خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵ و هه‌ورامان به‌تایبه‌ت، چونكه ئه‌م ده‌ڤه‌ره یه‌كێكه لهدهڤهره بێنازه‌كان، پێویستی بهئاوڕدانهوهی خێرا‌و خزمه‌تی زیاتره".
PM:11:23:29/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت