ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: كه‌س و لایه‌نه‌كان كێشه‌ن، نه‌ك ده‌ستورو فیدراڵیه‌ت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه به‌غداد ئه‌هل نه‌بن به‌ده‌م چه‌وركردن تووش ده‌بن نمونه‌شمان هه‌یه، ده‌شڵێت: "كه‌س و لایه‌نه‌كان كێشه‌ن، نه‌ك ده‌ستورو فیدراڵیه‌ت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و كاندیدانی لیستی ژماره 278 له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی لقی پێنجوێنی حزبه‌كه‌ی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین رایگه‌یاند كه "كێشه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستوور و فیدراڵیه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو خه‌تای كه‌س و لایه‌نه‌كانه، جا چ له عێراق بێت یا له هه‌رێم".
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو وتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌چنه به‌غدا ئه‌هل نه‌بن به‌ده‌م چه‌وركردن تووش ده‌بن نمونه‌شمان هه‌یه، له‌بری چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتیان كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تی و حزبیه‌كانیان ده‌كه‌ن".
وتیشی: "بۆیه پێویسته خه‌ڵكی شاره‌زاو دڵسۆز بچێته به‌غدا، چونكه له‌ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له ده‌ستوردا ئه‌وا كێشه‌ی زیاتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد زیاتر ده‌بێت".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین راشیگه‌یاند كه "ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پۆلێك له كه‌سانی شاره‌زا و به‌توانا به‌ئه‌زموونمان كاندید كردووه له لیستی ژماره 278 بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی هاوڵاتیان بن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕوانی پشتگیری هه‌وڵی سه‌رخستنی كاندیده‌كانمانین له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
PM:07:02:29/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت