كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق له‌سه‌ر وێستگه‌نیوز هاته ده‌نگ
وێستگه‌نیوز -
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق، كه بنكهكهی له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه رایگه‌یاند، داواكاری گشتی دهۆك ته‌نگی به سیروان غه‌ریب سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز هه‌ڵچنیوه و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی رۆماڵكردنی رۆژنامه‌وانی رووداوی شه‌ڕی نێوان ههركییهكان و هێزه‌كانی ئاسایش له قه‌زای خه‌باتی هه‌ولێر، داواكاری گشتی دهۆك سكاڵای یاسایی دژ به سیروان غه‌ریب سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز تۆمار كردووه و به‌تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تباری كردووه.
ئاماژه‌شی كردووه، كه سیروان غه‌ریب دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له ناوه‌ندی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕی شاری سلێمانی ئاماده بووه، به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق، ئیدانه‌ی ئه‌و ههراسانكردنهی كرد، كه رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش كرد، له سیاسه‌تی ده‌مكوتكردن دووربكه‌ونه‌وه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه عێراقییه راشیگه‌یاندووه كه ئاستی ئازادی راگه‌یاندن و كاری رۆژنامه‌وانی به‌م دواییانه‌دا له هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردووه به‌هۆی به‌كارهێنانی شێوازه‌كانی تۆقاندن و راوودوونانی رۆژنامه‌نووسان له رێگای داده‌وه".
PM:06:39:29/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت