زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەی هەرێم کاراکرا
وێستگەنیوز_
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم کەرکوک، خانەقین و شەنگال کاراکرا.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، "سەرجەم دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەوانەی ناویان لە نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردووە، لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمڕۆوە هاوشێوەی دەرچوانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری لە رێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەر کێشەو گرفتێک سەبارەت بە پرۆسەکە دەرچووان دەتوانن سەردانی نوسینگەی کەرکووکی وەزارەتەکەمان بکەن و ئاسانکاری و رێنوێنییان پێشکەش دەکرێت.
ساڵانە لەگەڵ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی کوردستان، دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن، بۆ ئەمساڵیش دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکان دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم و راستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لەهەمان سایتی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.
PM:12:15:29/10/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت