کەشناسی: پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گۆڕانێکی کەم لە پلەی گەرمی ئەمڕۆ و سبەینێدا روودەدات و پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی


AM:11:36:29/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت