کەمال محەمەد: تاوەکو دوێنێ زیاتر لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتمان رادەستی سۆمۆ کردووە
وێستگەنیوز-
وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایدەگەیەنێت، تاوەکو دوێنێ زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتیان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2025، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت بە میدیای پارتی راگەیاندووە، "ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی 8,200 مێگاواتی هەیە، بەڵام هەمووی کار ناکات، هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەندێک لە وێستگەکان کارۆئاویی وەک وێستگەی دوکان کە تواناکەی 400 مێگاواتە، بەڵام بهردهوام ئەوەندە بەرهەم ناهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا خواستی هەرێمی کوردستان لەسەر کارەبا نزیکەی 3,500 مێگاواتە".
کەمال محەمەد وتی، "تاوەکو ئێستا نزیکەی 55%ـی هاوبەشانی کارەبا، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە".
وتیشی، "لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران و راپەڕینیش کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدەگات، کە بە تێکڕایی دەگاتە چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوبەش، هاوکات ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابین بکرێت".
ئاشکراشی کرد، "تاوەکو دوێنێ زیاتر لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتمان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە".
PM:07:13:28/10/2025
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت