به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی داواكاری گشتیی دهۆك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز تۆماركرد
وێستگه‌نیوز-
به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستان, داواكاریی گشتیی دهۆك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وێستگه‌نیوز تۆماركرد و ئه‌مرۆ سیروان غه‌ریب، سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی ئاماده‌بوو، دواتر به كه‌فاله‌تی كه‌سی ئازاد كرا.
ئه‌م سكاڵایه‌ی داواكاری گشتیی دهۆك له‌سه‌ر رووماڵی شه‌ڕی نێوان ههركییهكان و هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێره كه له رێکەوتی 8ی 7ی 2025 له قه‌زای خه‌بات روویدا.
له سكاڵاكه‌ی داواكاری گشتیی دهۆك هاتووه كه رووماڵی وێستگه‌نیوز بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بووه.
سیروان غه‌ریب، سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، "ئه‌مرۆ سێشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2025، له‌به‌رده‌م به‌رێز لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ری شاری سلێمانی ئاماده‌بووه و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی داواكاری گشتی دهۆكی ره‌تكردووەته‌وه و وته‌ی داوه كه وێستگه‌نیوز به‌شایه‌تی هه‌موو كه‌سێك له میدیا سه‌نگینه‌كانی هه‌رێمه و له رووداوی شه‌ڕی ههركییهكان و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر پیشه‌یانه مامه‌ڵه‌ی كردووه زانیاری و هه‌واڵه‌كانی وه‌ك خۆی بڵاوكردووەتەوە".
سیروان غه‌ریب له دوای ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان وتی، "ئه‌و سكاڵایه‌ی داواكاری گشتی دهۆك زۆر سه‌یره به‌لامانه‌وه، چونكه چۆن ده‌بێت میدیا له‌سه‌ر رووماڵكردن سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكرێت له‌كاتێكدا پیشه‌ی سه‌ره‌كی میدیا رووماڵكردنی رووداوه‌كانه".
سه‌رنووسه‌ری وێستگه‌نیوز پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه ئایا پرۆسه‌ی رووماڵكردنی میدیا ئاسایشی نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستان تێكده‌دات یان به‌سه‌ربازیكردن و به چه‌كداركردنی په‌یوه‌ندی نێوان حزب و كۆمه‌ڵگە و یان حوكمڕانان و كۆمه‌ڵگە.
سیروان غه‌ریب راشیگه‌یاند، "ده‌بێت ئه‌و حوكمڕانانه له‌خۆیان بپرسن ئه‌وه چ ئاسایشێكی نیشتیمانییه به رووماڵكردنی هه‌واڵێك بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟".
هه‌روه‌ك وتیشی، "له هه‌مووشی خراپتر به‌كارهێنانی تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی ئێستا بۆ هه‌ر شتێك به‌كارده‌هێنرێت كه له‌گه‌ڵ ویست و خواست و سایكۆلۆجیای حوكمڕانان نه‌گونجێت".
سیروان غه‌ریب ئاماژەی بەوەشدا، "ئه‌م جۆره سكاڵایهنه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له پاڵ ئه‌م تۆمهتكارییهدا چ سیاسه‌تێكی بێ دهنگكردن و ترساندنی كۆمه‌ڵگە به‌گشتی و میدیا به تایبه‌تی هه‌یه".
PM:05:21:28/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت