فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان ده‌ركرا
وێستگه‌نیوز -
له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فه‌رمانێكی هه‌رێمی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ركرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان واژۆ كرد و هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ناحیه‌ی به‌رده‌قاره‌مان كه ده‌كه‌وێته پارێزگای سلێمانی، سه‌ر به قه‌زای بازیان ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "هێنانه‌كایه‌ی ناحیه‌كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باشتری داوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانی هاووڵاتییانی ناحیه‌كه و گونده‌كانی ئه‌و سنووره ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "هاوكار و یارمه‌تیده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و كاروباری كارگێڕی له‌و ناوچه‌یه".
PM:09:13:27/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت