سروه عه‌بدولواحید: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم دیكتاتۆرن و به‌هه‌مان شێوازی حزبی به‌عس بیرده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان و به دیكتاتۆر ناویان ده‌بات.
سروه عه‌بدولواحید، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سۆمه‌رییه نیوز) له به‌رنامه‌ی (عشرین) رایگه‌یاندووه كه "ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ پرسێكی سیاسییه و هه‌ردوو حزبه‌كه (پارتی و یه‌كێتی) رێكه‌وتوون له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی شاسوار له‌م قۆناغه‌دا، تاكو بوونی نه‌بێت له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا".
وتیشی: "شاسوار بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و كرا سیناریۆیه و ئه‌وه‌ی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات به‌رامبه‌ر به بافڵ تاڵه‌بانی ده‌بێت دووربخرێته‌وه".
به‌وته‌ی سروه عه‌بدولواحید، "سه‌ركوتكردنی سیاسی هه‌یه له سلێمانیدا و بافڵ تاڵه‌بانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپتریش شوێن پێی پارتی كه‌وتووه له دیكتاتۆریدا و له سه‌ركوتكردنی سیاسییه‌كان و دژایه‌تیكردنی نه‌یارانی، كه ئه‌و شێوازه هیچ ئه‌خلاقێكی سیاسی تێدا نییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش رۆڵی تهماشهكهر ده‌بینن".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه به‌سه‌دان پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ی كوردیان كوشتووه له‌گه‌ڵ شاسواردا له زینداندان و مافی ئه‌وه‌شیان پێدراوه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بكه‌ن، به‌ڵام شاسوار ته‌نها یه‌ك چاره‌ك مۆڵه‌تی پێده‌ده‌ن به ته‌له‌فۆن قسه بكات و ئه‌و چارهكهشیان به ته‌واوه‌تی لێ بڕیوه و رێگای ناده‌ن په‌یوه‌ندی بكات".
سروه عه‌بدولواحید پێیوایه، "ئه‌گه‌ر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوایه، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه و به كیمیاوی هێرشیان ده‌كرده سه‌ر هاوڵاتییان و به‌هامان شێوازی حزبی به‌عس بیرده‌كه‌نه‌وه و جیاوازیان نییه".
ده‌شڵێت: "شیوازی مامه‌ڵه‌كردن و ههڵسوكهوتكردنیان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد، هه‌ڵده‌ستن به برسیكردنیان و تۆقاندنیان و ئه‌مانه هه‌مووی بوونی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ده‌م كوتكردن".
"ئاواتهخوازبوم هه‌رێمی كوردستان ببێت به نموونه‌یه‌كی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان، نه‌ك ببین به نمونه‌ی دیكتاتۆری و سه‌ركوتكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر"، سروه عه‌بدولواحید واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند كه "بافڵ و پارتی قبوڵیان نییه حزبی دووه‌م هه‌بێت، ده‌بێت هه‌ر خۆیان بن و دوای زیاتر له 100 ساڵ خه‌بات كردن نه‌یانتوانیوه تۆزێك فێری دیموكراسی ببن".
PM:07:45:27/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت