محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له‌ڕێی موچه و بودجه‌وه هه‌وڵی تێكشكاندنی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا تا ئه‌مڕۆ كار بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد و پێشێلكردنی مافه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانمان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا تائه‌مڕۆش كار بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد و پێشێلكردنی مافه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانمان ده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ی پرسی موچه و بودجه‌وه هه‌وڵی تێكشكاندنی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌ده‌ن".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: "به‌شداری كارای حزبی سۆسیالست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ كۆتاییهێنانه به‌و سیاسه‌ته شكستخواردووه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره لاره و گێڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ پڕه‌نسیپی ته‌وافق".
ئه‌م وتانه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له میانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی له شاری سلێمانی هات.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ته‌ئكیدیكرده‌وه كه "ده‌بێت كارێك بكرێت ڕۆڵ بدرێت به یه‌ك به‌یه‌كی هه‌ڤاڵان و هه‌مووان لێبڕوانه هه‌وڵبده‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی حزب".
راشیگه‌یاند كه "كادری حزبی سۆسیال دیموكرات ئه‌توانێت ڕووسورانه و جه‌سورانه جه‌ماوه‌ری حزب و خه‌ڵكه سته‌مدیده‌كه‌مان به‌سه‌ر بكاته‌وه و داوای ده‌نگیان لێبكات، چونكه ئێمه له‌شاخ درێخیمان نه‌كرد له قوربانیدان و له‌شاریش هه‌میشه لایه‌نی خێر و له‌خه‌می یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و خزمه‌تی خه‌ڵك و خاك بووین و دژی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی بووین".
PM:10:48:26/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت