وه‌زاره‌تی دارایی: نزیكه‌ی 550 هه‌زار مووچه‌خۆر له ڕێگه‌ی "هه‌ژماری من"ــه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه نزیكه‌ی 550.000 مووچه‌خۆری مه‌ده‌نی و خانه‌نشین مووچه‌ی مانگی هه‌شت به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی له ڕێگه‌ی هه‌ژماری من-ه‌وه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت كه "ئه‌م پڕۆسه‌یه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌زموونی خانه‌نشینان بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه ده‌ستییان بگات به مووچه‌كانیان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌م مانگه‌دا ژماره‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه مووچه‌كانیان به هه‌ژماری من وه‌رده‌گرن زیاتره له 600.000 خانه‌نشین له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
راشیگه‌یاندووه كه تا ئێستا، زیاتر له 950.000 مووچه‌خۆر خۆیان تۆمار كردووه له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من. له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌ش زیاتر له 580 ئامێری راكێشانی پاره (ATM) له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی 24 كاتژمێری بتوانن پاره ڕابكێشن.
خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن بەپێی پارێزگا
|
پارێزگا |
سوودمەندان لە فەرمانبەرانی حکومی |
|
هەولێر |
287,195 |
|
سلێمانی |
106,450 |
|
دهۆک |
153,120 |
|
کۆی گشتی |
546,765 |
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، له ساڵی 2023 له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا، وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت بۆ به مۆدێرنكردنی خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان و به‌هێزكردنی گشتگیری دارایی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
PM:07:35:26/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت