شوان عادل ئازادکرا
دوای دەستگیرکردنی شوان عادل، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر لەلایەن پارتییەوە، کەمێک پێش ئێستا بە کەفالەت ئازادکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شوان عادل، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی بە کەفالەت ئازادکرا دوای ئەوەی دادوەر لەسەر سکاڵای دەزگای ئەیلولی پارتی فەرمانی زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.
سکاڵاکەی شوان عادل پەیوەندی بە بەرنامەیەکی ئێن ئاڕتییەوە هەبوو کە لەساڵی 2021 پەخشکراوەو تیایدا هاوڵاتییەک هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگە. دەزگای ئەیلول وەک تەشهیر سکاڵاکەی تۆمارکردبوو.
PM:05:00:26/10/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت