فارس عیسا: بەپێی یاسا بودجە نابێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ بفەوتێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، بڕیارە ھیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ھەشت دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2025، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا و گشتاندنی بۆ کرا بۆ ئێمە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق، بۆیە ئەم ھەفتەیە مووچە رەوانە دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵی پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سوودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بە سیاسی نەکرێت، ئەمساڵ ھیچ مووچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت".
PM:09:40:25/10/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت